
جیاوازی نێوان دوو ئه‌ویندار ئه‌وه‌یه،
كـامیان، له كامیان ئـــه‌ویندارترن.
هاوڕێكه‌م قاچه‌كانی به‌خشی به ئاشتی تا فه‌رمانده‌كان جه‌نگ شه‌رمه‌زار بن، كاتێك به دارشه‌قه‌كان، به شه‌قامه‌كاندا پیاسه ده‌كات.
جه‌نگ دڵی هاوڕێكه‌می وردوخاش كرد، ئێسته ژنه‌كه‌ی خه‌ریكی چێكردنی دڵێكه له شووشه كه ته‌نها جێی خۆی تیاده‌بێته‌وه.
هاوڕێكه‌م به دوو چاوی كز، له قه‌ترانیی چاوی ژنه‌كه‌ی ورد ده‌بێته‌وه وه‌كو منداڵێك له شه‌ودا، جوانی ئه‌ستێره‌كان له یه‌كتر جیابكاته‌وه.
هاوڕێكه‌م قاچه‌كانی به‌خشی به ئاشتی دارشه‌قه‌كانی فڕێ دا تا به پرتاو خۆی بكات به دڵی ژنه‌كه‌یدا كه ته‌نها جێی ئه‌وی تیاده‌بێته‌وه. ***
*) مامۆستا حیكمه‌ت مه‌عروف، نووسه‌ر و رۆشنبیری شاری سلێمانی، قاچه‌كانی له ده‌رهێنانی (مین)دا له ده‌ست دا، به‌ڵام مه‌رگی حه‌تمی ده‌یان منداڵ و جووتیار و گوندنشینی هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
|